Biểu trưng YouVersion
Biểu tượng Tìm kiếm

په‌سنییه‌كان 1

1
1 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی به‌پێی ڕاوێژی به‌دكاران ناڕوات و له‌ ڕێگای گوناهباران ڕاناوه‌ستێت و له‌ نیشتنگه‌ی گاڵته‌جاڕان دانانیشێت.
2 به‌ڵكو به‌ ته‌وراتی په‌روه‌ردگار دڵی شاده‌، شه‌و و ڕۆژ له‌ ته‌ورات ورد ده‌بێته‌وه‌.
3 وه‌ک دره‌ختێكه‌ كه‌ له‌ده‌م جۆگه‌ی ئاو چێندرابێت و له‌ وه‌رزی خۆیدا به‌رهه‌م بدات و گه‌ڵاكانی نه‌سیسێن، له‌ هه‌موو كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
4 به‌ڵام به‌دكاران وانین، به‌ڵكو وه‌ک كا وان كه‌ با په‌رشوبڵاوی ده‌كاته‌وه‌.
5 بۆیه‌ نه‌ به‌دكاران له‌ دادوه‌ری ده‌وه‌ستن، نه‌ گوناهبارانیش له‌ كۆڕی خوداناسان.
6 چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.

Tô màu

Chia sẻ

Sao chép

None

Bạn muốn lưu những tô màu trên tất cả các thiết bị của mình? Đăng ký hoặc đăng nhập