YouVersion Logo
Search Icon

ناحوم 1

1
1سروشێک#1‏:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏ سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:
تووڕەیی خودا لە دژی نەینەوا
2یەزدان خودایەکی ئیرەدار#1‏:2 ئیرەدار: لێرەدا واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات. و تۆڵەسێنەرە،
یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە.
یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و
هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.
3یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە،
بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت.
ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە،
هەور تۆزی پێیەکانیەتی.
4دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات،
هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات.
باشان و کارمەل سیس دەکات،
خونچەی لوبنان سیس دەبێت.
5چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و
گردەکان دەتوێنەوە.
زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت،
جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.
6کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟
کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟
هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و
تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.
7یەزدان چاکە،
لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.
بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،
8بەڵام بە تۆفانێکی گەورە
بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت،
دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.
9بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟
ئەو کۆتایی پێدەهێنێت،
کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.
10ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن،
بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن،
هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن.
11ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت،
ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان،
ڕاوێژکاری بەدکارییە.
12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«هەرچەندە بەهێز و زۆریشن،
بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن.
ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت
بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.
13ئێستاش ئەو نیرەی#1‏:13 مەبەستی لە بارگرانییە.‏ کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم،
کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»
14ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە:
«هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت.
بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان
لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم.
گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»
15ئەوەتا لەسەر چیاکانە
پێیەکانی مزگێنیدەر،
ئاشتی ڕادەگەیەنێت!
ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە،
نەزرەکانت#1‏:15 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏‏.‏ بەجێبهێنە،
ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن،
بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.

Currently Selected:

ناحوم 1: KSS

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy