ناحوم کورتە باسێک
کورتە باسێک
سەرباری بڕیاری سزادان لەلایەن خوداوە هێشتا تروسکایی پەیامی هیوا لەنێو تاریکی ئەنگوستەچاودا هەیە.
لە سەدەی حەوتەمی بەر لە زایین بە سروشی خودا پێغەمبەر ناحوم پێشبینی وێرانبوونی نەینەوای پایتەختی ئاشوری کرد. ئاشورییەکان لە ساڵی 722 پ. ز. سامیرەیان داگیر کرد. بەڵام لە ئەنجامی خراپە و خۆبەزلزانییان لە ساڵی 612 پ. ز. تووشی هەمان چارەنووس هاتن. ناحوم زۆر ڕاشکاوانە باسی هۆکارەکانی وێرانبوونی نەینەوا دەکات و ئاماژە بۆ بتپەرستی و درۆ و ناپاکی و ستەمکارییان دەکات. شارەکە پڕبوو لە خوێن (3:1)، شاری ئاوا نابێ بمێنێت. پەیامی ئەم پەڕتووکە پیرۆزی خودا و دادپەروەری و هێزەکەیەتی. خودا هەموو زەوی بەڕێوە دەبات، تەنانەت ئەوانەش کە دانی پێدا نانێن. ئەو سنووری نەتەوەکان دیاری دەکات، هەر نەتەوەیەک یاساکانی ببەزێنێت وێران دەبێ. سەرباری بڕیاری سزادان هێشتا تروسکایی پەیامی هیوا لەنێو تاریکی ئەنگوستەچاودا هەیە، خودا پشوودرێژە لە تووڕەبوون (1:3)، چاکە (1:7)؛ مژدەی خۆش بە هەموو ئەوانە دەبەخشێت کە داوای بەرەکەت دەکەن لەبری سزای خودا (1:15).
Currently Selected:
ناحوم کورتە باسێک: KSS
Highlight
Share
Compare
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.