سەفەنیا کورتە باسێک
کورتە باسێک
خودا حوکم بەسەر گوناه و هەڵگەڕانەوەی جیهاندا دەدات، بەڵام بەهۆی کەسایەتی و بەڵێنەکانی خودا هیوا هەیە.
سەفەنیا هاوسەردەمی یەرمیای پێغەمبەر بووە و لە ڕەچەڵەکێکی شاهانە بوو، بەر لە ساڵی 621 پ. ز. ئەم پەڕتووکەی بە ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز نووسیوەتەوە. سەفەنیا پێغەمبەرێک بوو لە شانشینی یەهودا، لە ساڵانی کۆتایی ئەو شانشینە، بەر لە وێرانبوونی لە ساڵی 586 پ. ز. ئەو کاتە یۆشیا پاشای یەهودا بوو. جاڕدانەکەی سەفەنیا کاریگەری هەبوو لەسەر هەندێک چاکسازی پاشا لە ساڵی 621 پ. ز. هەرچەندە ئەو چاکسازییانە بەگوێرەی پێویست نەبوون. هەروەها لە کاتی پێویست دواکەوت، دیسان خەڵکی لە گوناه نغرۆ بوون، ئیتر شاری ئۆرشەلیم کەوتە ژێر دەستی بابلییە داگیرکەرەکان. پەیامەکەی سەفەنیا زۆر توند بوو، سزای دادپەروەرانەی خودای ڕادەگەیاند. پێشبینییەکانی سەفەنیا تەنها لەسەر شانشینی یەهودا نەبوو، بەڵکو باسی شانشینەکانی دەوروبەریش بوو کە ئەوانیش ئازاری حوکمی خودا و سزاکەی دەچێژن.
خەڵکی یەهودا هیوایان وابوو کە لە ڕۆژی حوکمدانی خودا، سەرباری ئەو گوناهانەی کردوویانە خودا لەگەڵیان دەبێ، خودا تووڕەییەکەی بە دوژمنەکانیان هەڵدەڕێژێ. بەڵام سەفەنیا بە ڕوونی پێی گوتن کاتێک خودا سزای گوناهباران دەدات ئەوانەی زانیارییان زیاترە سزاکەیان گەورەتر دەبێت. سزادان لە یەهودا دەستپێدەکات و بە نەتەوەکانی دیکە کۆتایی دێت. بەڵام ئەگەر گەلی یەهودا بە هەموو دڵیانەوە تۆبە بکەن خودا سزایان نادات، بەڵکو ژیان و بەرەکەتیان پێ دەبەخشێ.
Currently Selected:
سەفەنیا کورتە باسێک: KSS
Highlight
Share
Compare
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.