YouVersion Logo
Search Icon

زەکەریا ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
لە کاتی قەیرانی ئابووری و ڕۆحی، پێغەمبەر زەکەریا بانگەوازی کرد بۆ ئەوەی نەوەی نوێ یەکگرتوو بن و پەرتەوازە نەبن. یەزدانی باڵادەست لە پلانیدا هەیە پەرستگا و شار و کۆمەڵگا بنیاد بنێتەوە، بۆ پێشوازیکردن لە پاشای ئۆرشەلیم و هەموو جیهان.‏
زەکەریا هاوسەردەمی حەگەی پێغەمبەر بوو، لە ساڵی 520 پ. ز. بە ڕێنمایی ڕۆحی خودا ئەم پەڕتووکەی بۆ تۆمار کردووین. خودا ناردی بۆ ئەوانەی کە لە ڕاپێچکراوی و خاکی دیلیێتی گەڕابوونەوە هەتا هانیان بدات بۆ خواپەرستی بەبێ ترس. پەڕتووکەکە بە زنجیرەیەک بینین دەستپێدەکات باسی هێزی خودا و گرنگی هێزەکەی دەکات، چۆن خودا کاریگەری هەیە لەسەر کاروبارەکانی خەڵک، سزای خودا بۆ گوناه، هەروەها بەڵێن بۆ داهاتوو. لەدوای ئەو بینینانە زنجیرەیەک پەیام هەیە و بە شێوەیەکی گشتی باسی سزای داهاتوو دەکات. گرنگترین بەش لەم پەڕتووکە ئەو پێشبینییانەن کە تایبەتن بە هاتنی مەسیح.
تەوەری سەرەکی ئەم سیپارەیە گرنگیدانی خودایە بۆ دابینکردن و چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی گەلەکەی. خودا پارێزگاری و چاکە و هێز و نیعمەتی خۆی بە گەلەکەی و ئەو کەسانە دەبەخشێت کە باوەڕیان پێی هەیە. گرنگترین شت کە پێویستیان پێی هەبوو، ناسینی خودا بوو بە شێوەیەکی باشتر، شایانی ئەوە بوو کە مەسیح بنێردرێ، عیسای مەسیحی پەروەردگار.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy