گۆرانی گۆرانییەکان کورتە باسێک
کورتە باسێک
ئارەزووی دانایی، خۆشویستنی هاوسەرەکەت، سەرباری هەمووی خۆشویستنی مەسیح.
نووسەری ئەم قەسیدە درێژە سەرنجڕاکێشە بە سروشی خودا سلێمانی کوڕی داودە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دەیەمی بەر لە زایین. ئەم پەڕتووکە چیرۆکی خۆشەویستی یان وێنایەکی جوانی پەیوەندی خۆشەویستی بێگەردی نێوان سلێمان و ژنێکە بە ناوی شولەمیت، سلێمان سۆزی خۆی لە قاڵبێکی شیعری داڕشتووە کە دەشێت ببێتە گۆرانی یان سروود، لەبەر ئەوە پێی دەگوترێ گۆرانی گۆرانییەکان. شاعیر لە هەڵبەستەکانی ئەو سۆزە شاراوانەی دەربڕیوە کە لەنێوان خۆشەویستان هەن، ئەو ململانێیەی کە پێویستە بەسەریدا زاڵ بێت، ئەو هەستە ناسکانەی خۆشویستن بە ئاگای دەهێنێت، هەروەها ئەو خۆشییەی بە بینینی خۆشەویستییەکەی دەیبینێت. کچانی ئۆرشەلیم کە سلێمان و خۆشەویستەکەی دەبینن دیمەنێکی کاریگەرە بۆ ئەوان و بە تایبەت کاتێک هەندێک هەڵوێستیان لێ دەبینن.
واتای دیاری ئەو قەسیدە گۆرانییە خۆشویستنی مرۆڤانەیە کە خودا بەخشیویەتی. خۆشەویستی بە چێژ و پیرۆزە هەتا ئەو ڕادەیەی ئەوانەی یەکتریان خۆشدەوێ لە فەرمانی خودا دەرنەچن. سەرباری ئەوە زۆربەی ڕاڤەکاران وای بۆ دەچن کە ئەم پەڕتووکە ئاماژەیە بۆ خۆشویستنی مەسیح بۆ کڵێسا، ئەوەش لەگەڵ فێرکردنی پەیمانی نوێ یەکانگیرە بەوەی خودا خۆشەویستییە (یەکەم یۆحەنا 4:8).
Currently Selected:
گۆرانی گۆرانییەکان کورتە باسێک: KSS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.