زەبوورەکان 3
3
زەبووری 3
زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی#3:0 سێیەم کوڕی داود بوو، ناکۆکی لەگەڵ داودی باوکی هەبوو و سەرکردایەتی یاخیبوونێکی کرد لە دژی. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە دووەم ساموئێل بەشەکانی 13–18. کوڕی هەڵات.
1ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!
چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!
2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:
«خودا ڕزگاری ناکات.»#3:2 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4 و 8، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،
شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.
4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،
ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.
5ڕادەکشێم و دەخەوم،
بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.
6لە دەیان هەزار کەس ناترسم،
ئەوانەی دەوریان گرتووم.
7ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!
ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!
بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و
کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.
8ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،
با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.
Currently Selected:
زەبوورەکان 3: KSS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.