YouVersion Logo
Search Icon

زەبوورەکان 114

114
زەبووری 114
1کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە،
بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،
2یەهودا بووە پیرۆزگای خودا،
ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.
3دەریا بینی و هەڵات،
ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.
4چیاکان وەک بەران بازیان دا،
گردەکان وەک بەرخۆلە.
5چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟
ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟
6ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و
ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟
7ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە،
لەبەردەم خودای یاقوب،
8ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو،
بەردەئەستێی کردە کانیاو.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

Videos for زەبوورەکان 114