YouVersion Logo
Search Icon

سەرژمێری ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
خودا گەلی خۆی پاراست، لە گەشتکردنیان بەناو بیاباندا، پێویستیان بەوەیە کە باوەڕیان هەبێت بۆ ئەوەی بچنە ئەو شوێنە میراتییەی کە خودا بۆی دابین کردوون.‏
ئەم پەڕتووکە بە ڕوونی باسی چوونی گەلی خودا دەکات بۆ سنووری خاکی کەنعان، کە خودا بەڵێنی بە باوکانیان دابوو، بەڵام بەهۆی کەللەڕەقی و گوناه و هەڵگەڕانەوەیان سزا دران بەوەی کە نەیانتوانی بچنە ناوی و ببنە خاوەنی. بە فەرمانی خودا ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی بەبێ شوێن مانەوە. لەدوای چل ساڵ چوونە نێو سنووری خاکی کەنعان، پاش ئەوەی وانەیەکی قورسیان وەرگرت بۆ گوێڕایەڵی و ملکەچبوونیان بۆ فەرمان و ڕاسپاردەی خودا؛ پاش ئەوەی لە چەند شەڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون سەرکەوتن، چوونە ناو سنووری خاکی کەنعان.
موسا بە سروشی خودا (وەحی) ڕایگەیاند کە خودا دڵسۆزە بۆ بەڵێنەکانی خۆی، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە مرۆڤ بە ئاسانی لەخشتە دەبردرێت و تووشی گوناه دەبێت. سەرباری ئەوەی گەلی خودا لە خودا یاخی بوون، بەڵام خودا دڵسۆز بوو بۆ ئەو بەڵێنەی کە دابووی. کاتێک گەلی خودا لە بیابان بوون پێویستییەکانی بۆ فەراهەم دەکردن و هەر کاتێکیش لە خواپەرستی لایاندەدا سزای دەدان.
لە پەیمانی نوێ باوەڕداران بە مەسیح گەلی خودان، ئێمە لە زەوی نامۆین و لە چاوەڕوانی چوونە نێو خاکی کەنعانی ئاسمانیداین. لەو کاتەوە ژیانی هەتاهەتاییمان هەیە و بەردەوام لەبەردەم خودا ژیان دەگوزەرێنین.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy