ئەیوب 35
35
1ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی:
2«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟
گوتت: ”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“
3لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت: ”چ سوودێکی بۆم هەیە،
قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“
4«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە،
وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە.
5تەماشای ئاسمان بکە و ببینە،
تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن.
6ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە و
ئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟
7ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە،
یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟
8خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە و
ڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە.
9«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن،
لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن.
10ناڵێن: ”کوا خودای بەدیهێنەرم،
ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات،
11ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی و
لە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“
12کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن،
وەڵام ناداتەوە.
13خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت،
توانادارەکە تەماشای ناکات.
14ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێت
ئەگەر بڵێیت کە نایبینیت،
داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی و
دەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت،
15هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات و
گوێ نادات بە زۆری خراپەکاری.
16بەم جۆرە ئەیوب لە هیچ دەمی کردووەتەوە و
بەبێ زانین قسەی زل دەکات.»
Currently Selected:
ئەیوب 35: KSS
Highlight
Share
Compare
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.