YouVersion Logo
Search Icon

عیبرانییەکان ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
ئەم نامەیە بۆ ئەو جولەکانە نووسراوە کە باوەڕیان بە مەسیح هێنا و پاشان لەلایەن هاوڕەگەزەکانیانەوە تووشی چەوسانەوە بوون، بۆ ئەوەی واز لە باوەڕەکەیان بهێنن، کە باوەڕیان بە تەواوەتی نیعمەتی مەسیح هەبوو. پێدەچێت بەر لە ڕووخانی پەرستگای ئۆرشەلیم لە ساڵی (70 ز.) نووسرابێت، چونکە بە شێوازی ڕانەبردوو باسی قوربانی دەکات.
بابەتی سەرەکی ئەم نامەیە باسی باڵادەستیی مەسیح و تەواوەتی ئەو دەکات لە ڕاگەیاندنی نیعمەتی خودا. لە سەرەتای نامەکەدا مەسیح وەک سروشی تەواوی خودایەتی پێشکەش دەکات کە زۆر لە سەرووی سروشی سنوورداری پەیمانی کۆنە. هەروەها لە ڕێگای دەقە وەرگیراوەکانی پەیمانی کۆنەوە دەریدەخات کە مەسیح لە فریشتەکان و موسا و کاهینیێتی مەلکیسادق کە هێمای مەسیح و کاهینیێتی هارونە و لە قوربانییەکانی پەیمانی کۆن بەرزترە. لەم نامەیەدا چەندین جار وشەی «بەرزتر» و «باشتر» بەکارهاتووە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ئەوەی پەیمانی مەسیح لە پەیمانی کۆن باشترە: «عیسا بووە دەستەبەری پەیمانێکی باشتر.» ‏(7‏:22‏)‏.
نووسەر وێنەیەکی جوانی مەسیحی شکۆدار دەکێشێ، ئەو کەسەی خۆی هێنایە ڕیزی مرۆڤ و بە مردنی خۆی ڕزگاریی تەواوی بۆ مرۆڤایەتی بەدەستهێنا و لەلای ڕاستی خودا دانیشت. یەکێکی دیکە لە مەبەستەکانی نامەکە چەسپاندنی باوەڕدارانە لە باوەڕیان بە مەسیح و گەشە پێکردنیان، بێ گەڕانەوە بۆ ئەرکە ئایینییە جولەکایەتییەکان، تاکو دەگەنە ڕاستی تەواو و هاندانیان بۆ بەرگەگرتنی ئازار.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy