ژیرمەندی کورتە باسێک
کورتە باسێک
مردن و دادپەروەری ڕاستی لە ژیان دەچەسپێنن.
حەزرەتی سلێمان بە ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز ئەو پەڕتووکەی نووسیوە، شارەزایان پێیان وایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دەیەمی بەر لە زایین. ئەم پەڕتووکە لایەنی تاریکی فەلسەفەی مرۆڤ بەدەردەخات کە پێی وایە دەتوانێ بەبێ خودا ئاشتی ببینێتەوە بەڵام لە کۆتاییدا لە تاریکی زیاتر هیچ نابینێتەوە. ئەم پەڕتووکە دەمانگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی کە ژیان بریتییە لە لەخواترسی و بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانی (بڕوانە 12:13). ئەمەش ئەنجامێکی ئەرێنییە لەدوای پیشاندانی زنجیرەیەک وێنە و هەڵوێست کە هەموویان تێکەوتنی ژیان نیشان دەدەن ئەگەر مرۆڤ لە خودا دووربکەوێتەوە، سامان و دانایی یان ناوبانگ و چێژوەرگرتن هەموویان شتی پووچن و وەک گڤەی بایە. تەنها کاتێک مرۆڤ ڕوو لە شتە هەڵخەڵەتێنەرەکانی ئەو ژیانە وەردەگێڕێت و ڕوو لە خودا دەکات خۆشی ڕاستەقینە دەبینێتەوە.
لێرەدا وانەیەکی نەرێنی هەیە دەکرێ لەم پەڕتووکەوە فێری بین، سەبارەت بە کۆمەڵێک کاروبارە پێویستە خۆمان لێیان لابدەین و نەیانکەین. ئەم وانەیە باسی لایەنی خراپی هەوڵدانی ژیان دەکات بە مەبەستی هاتنەدی خۆشحاڵی کەسایەتی خۆویست و گرنگی نەدان بە خەڵکی دیکە و خودای دروستکەرمان. بەڵام لێرەدا لایەنێکی ئەرێنی دیکە هەیە، وا دەکات مرۆڤ هۆشیارتر بێت لە تێوەگلانی بە کاروبارە جیهانییەکان، ئەو کاتە دەتوانێت بزانێ کە چی لەسەر پێویستە بیکات.
Currently Selected:
ژیرمەندی کورتە باسێک: KSS
Highlight
Share
Compare
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.