سێیەم یۆحەنا کورتە باسێک
کورتە باسێک
یۆحەنای نێردراو ئەم نامەیە بە تایبەتی بۆ گایۆس دەنووسێت کە یەکێک بووە لە ئەندامانی کڵێساکانی ئاسیای بچووک.
هەندێک مامۆستای گەڕۆک لەلایەن یۆحەناوە دەنێردرێنە ئاسیا (بڕوانە پێشەکی دووەم نامەی یۆحەنا). لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی دیۆتریفس دەردەکرێن، کە زۆر بە تاکڕەوانە هەڵسوکەوتی کردووە و دژایەتیی پێشوازیکردنی مامۆستایانی کردووە لەلایەن باوەڕدارانەوە. یۆحەنا ئەم نامەیە بۆ گایۆس دەنووسێ بۆ سوپاسکردن و هاندانی سەبارەت بە پێشوازیکردنی لە مامۆستایان (5–6).
مەبەستی گشتی لەم نامەیە ئەوەیە کە باوەڕداران بە ڕێگای ڕاستیدا بڕۆن، وەک دەڵێ: «خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن.» (1:4).
Currently Selected:
سێیەم یۆحەنا کورتە باسێک: KSS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.