YouVersion Logo
Search Icon

دووەم سالۆنیکی ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
لە نزیکەی ساڵی (52 ز.)، لەدوای نزیکەی شەش مانگ لە نووسینی نامەی یەکەم، پۆڵس ئەم نامەیەی نووسی. لەدوای گەڕانەوەی سیلا و تیمۆساوس لە گەیاندنی نامەی یەکەم، دیسان لە کۆرنسۆسەوە درێژەی نامەی یەکەمی نووسی. (بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە پێشەکی نامەی یەکەم.)
ئەم نامەیە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر هاتنەوەی مەسیح چڕدەبێتەوە: «دەربارەی هاتنەوەی عیسای مەسیحی گەورەمان و کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا، داواتان لێ دەکەین خێرا بیرتان نەهەژێت و نەترسن لەوەی کە دەڵێن ڕۆژی یەزدان هاتووە.» ‏(2‏:1‏-2‏)‏. ناوەڕۆکی نامەکە سێ مەبەستی سەرەکی لەخۆ دەگرێت:
1. هاندانی باوەڕداران لەسەر خۆڕاگرییان لەژێر چەوسانەوە ‏(1‏:3‏-12‏)‏.
2. ڕاستکردنەوەی ئەو بیرە هەڵانەی سەبارەت بە هاتنەوەی مەسیحن ‏(2‏:1‏-12‏)‏.
3. ڕاسپاردنیان بۆ ئەوەی واز لە تەمبەڵی بهێنن و کار بکەن، «ئەوەی حەز نەکات کار بکات، ناخوات.» ‏(3‏:10‏)‏. هەروەها بڕوانە ‏(3‏:13‏–3‏:15‏)‏.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy