YouVersion Logo
Search Icon

دووەم یۆحەنا ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
یۆحەنای قوتابی و نێردراو لە دەوروبەری ساڵی (90 ز.) کە نزیکە لە هەمان کاتی نووسینی نامەی یەکەمی، لە ئەفەسۆسەوە ئەم نامەیە بۆ کڵێسایەک دەنووسێت، کە وەک خانمێک ناوزەندی دەکات.
لە سەدەی یەکەم و دووەمی زایینیدا مزگێنیدەران و مامۆستایانی گەڕۆک لە شار و وڵاتان دەگەڕان مژدەی مەسیحیان ڕادەگەیاند. لەناو باوەڕداران ببووە نەریت کە لە ماڵەکانیان پێشوازییان لێ بکەن و یارمەتی ماددییان بدەن. لەو کاتەدا کەسانێکی مشەخۆر ئەو هەلەیان قۆزتبووەوە، وەک مامۆستا خۆیان دەناساند کە زانیارییەکی فراوانیشیان هەبوو و فێرکردنی هەڵەیان بڵاو دەکردەوە. ئەم نامەیە لە پێناوی ئەوەدا نووسراوە کە باوەڕداران بتوانن ئەم جۆرە مامۆستا درۆزنانە بناسنەوە و جیایان بکەنەوە. یۆحەنا سەبارەت بە فێرکردنە ڕاستەقینەکە فەرمان بە باوەڕداران دەکات: «ئەگەر یەکێک هاتە لاتان و ئەو فێرکردنەی نەهێنا، لە ماڵەکەتان پێشوازی لێ مەکەن و سڵاوی لێ مەکەن.» ‏(1‏:10‏)‏.
مەبەستی گشتی لەم نامەیە ئەوەیە کە باوەڕداران بە ڕێگای ڕاستی هەڵسوکەوت بکەن، وەک دەڵێ: «زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین.» ‏(1‏:4‏)‏.

Highlight

Share

Compare

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in