YouVersion Logo
Search Icon

یەکەم یۆحەنا ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
نووسەری ئەم نامەیە خۆی ناناسێنێ، بەڵام ڕوونە کە یۆحەنای قوتابی عیسا بووە و لەوانەیە لە ئەفەسۆس لە ساڵی (85‏–90 ز.) نووسیبێتی، لەدوای نووسینی مزگێنیی مەسیح. بۆ زانیاری لەسەر کەسایەتی یۆحەنا بڕوانە پێشەکی مزگێنی بەپێی نووسینی یۆحەنا.
لەبەر ئەوەی ئەم نامەیە بێ ناونیشانە و بۆ کڵێسایەکی دیاریکراو نەنووسراوە، بۆیە دەتوانین بڵێین کە نامەیەکی گشتییە و بۆ هەموو باوەڕدارانە (بڕوانە ‏2‏:12‏-14‏)‏.
یۆحەنا نێردراوی خۆشەویستییە و تەواوی نامەکە لەسەر خۆشەویستی چڕ دەبێتەوە. دەڵێ ئەوانەی باوەڕیان بە عیسا هەیە و خودایان خۆشدەوێ دەبێ یەکتریان خۆشبوێ. بە شێوەیەکی گشتیش نامەکە دوو مەبەستی سەرەکی لەخۆ دەگرێت:
1. سەلماندنی ڕاستی سروشتی مەسیح، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ مامۆستایانی درۆزن. «ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن.» ‏(2‏:26‏)‏.
2. دڵنیاکردنەوە لەسەر ژیانی هەتاهەتایی. «ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە.» ‏(5‏:13‏)‏.
ئەم نامەیە بۆ چەند بەشێک دابەش دەکرێت:
1. پێکەوە ژیان لەگەڵ باوک و کوڕ ‏(1‏:5‏–2‏:29‏)‏.
2. ژیانی باوەڕدار و ژیانی ڕۆڵەی خودا ‏(3‏:1‏-24‏)‏.
3. ڕاستی و چەوتی ڕۆحەکان ‏(4‏:1‏-6‏)‏.
4. ژیانی باوەڕدار و ئەرکی خۆشەویستی ‏(4‏:7‏-21‏)‏.
5. ژیانی باوەڕدار و سەرکەوتوویی باوەڕەکەی ‏(5‏:1‏-12‏)‏.
6. ژیانی باوەڕدار و دڵنیایی لە ژیان ‏(5‏:13‏-21‏)‏.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy