YouVersion Logo
Search Icon

په‌سنییه‌كان 67

67
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌ به‌ ئامێره‌ ژێداره‌كان، په‌سنی و ستایش.
1 با خودا له‌گه‌ڵمان به‌سۆز بێت و داڕشتمان بكات. ڕوخساری خۆیمان به‌سه‌ردا بدره‌وشێنێته‌وه‌. سیلاه‌.
2 تاكو ڕێگات له‌سه‌ر زه‌وی زانراو بێت و ڕزگاریت له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان.
3 خودایه‌ با گه‌لان سوپاست بكه‌ن. با هه‌موو گه‌لان سوپاست بكه‌ن.
4 با نه‌ته‌وه‌كان دڵخۆش بن و شادمان بن چونكه‌ به‌ ڕێكی حوكمی گه‌لان ده‌كه‌یت و ڕێنمایی نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌یت. سیلاه‌.
5 خودایه‌، با گه‌لان سوپاست بكه‌ن. با هه‌موو گه‌لان سوپاست بكه‌ن.
6 ئینجا زه‌وی به‌روبوومی ده‌دات‌. خودا، خوداوه‌ندمان، داڕشتمان ده‌كات.
7 خودا داڕشتمان ده‌كات، سه‌رتاسه‌ری زه‌وی لێی ده‌ترسن.

Highlight

Copy

Compare

Share

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

Videos for په‌سنییه‌كان 67