YouVersion Logo
Search Icon

په‌سنییه‌كان 2

2
1 بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژان و گه‌لان بیری ناڕه‌وایان كرده‌وه‌؟
2 پاشایانی زه‌وی هه‌ستان و سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه‌ پیلانیان دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی گێڕا و وتیان:
3 “با كۆته‌كانیان ببڕینه‌وه‌ و زنجیره‌كانیان له‌ خۆمان فرێ‌ بده‌ین”.
4 دانیشتووی ئاسمانان پێده‌كه‌نێت، په‌روه‌ردگار گاڵته‌یان پێده‌كات.
5 ئینجا به‌ تووڕه‌یی خۆی قسه‌یان پێده‌كات، به‌ قینی خۆی ده‌یانهه‌ژێنێت:
6 “به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسای خۆم چه‌وركردووه‌”.
7 من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت.
8 داوام لێ‌ بكه‌، نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌م به‌ میراتت، ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ده‌كه‌م به‌ موڵكی تۆ.
9 به‌ گۆچانێكی ئاسنین ده‌یانڕوخێنێت و وه‌ک گۆزه‌یه‌كی گڵین ده‌یانشكێنیت”.
10 جا ئه‌ی پاشایان، ئاقڵ بن. فه‌رمانڕه‌وایانی زه‌وی، ڕێزدار بن.
11 به‌ ترسه‌وه‌ په‌روه‌ردگار بپه‌رستن، به‌ له‌رزه‌وه‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕن.
12 ڕۆڵه‌كه‌ ماچ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تووڕه‌ ببێت و له‌ ڕێگای خۆتان ته‌فروتونا بن، چونكه‌ تووڕه‌ییه‌كه‌ی زوو دێته‌ جۆش. به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy