YouVersion Logo
Search Icon

مه‌تته‌ی بەندی یەکەم

بەندی یەکەم
1 پەرتووکی ڕەچڵەکی ئیشۆعی مەسیح، ڕۆڵەی داوید، ڕۆڵەی ئەوڕاهەم: 2 ئەوڕاهەم ئسخەقی لێبوو. ئسخەق یاقووی لێبوو. یاقوو ئیهوودا و برایانی لێبوون. 3 ئیهوودا پەڕەس و زەڕەخی لێبوو لە تامەڕ. پەڕەس خسڕونی لێبوو. خسڕون ئاڕەمی لێبوو. 4 ئاڕەم عەمینادەوی لێبوو. عەمینادەو نخشونی لێبوو. نخشون سەلمونی لێبوو. 5 سەلمون باعەزی لێبوو لە ڕاخەو. باعەز عوبیدی لێبوو لە ڕعووت. عوبید ئیشەیی لێبوو. 6 ئیشەی شا داویدی لێبوو. شا داوید شلیمونی لێبوو لەو ژنەی هی ئووریا بوو. 7 شلیمون ڕخێوعەمی لێبوو. ڕخێوعەم ئەوییای لێبوو. ئەوییا ئاسای لێبوو. 8 ئاسا یەهوشاپەتی لێبوو. یەهوشاپەت یووڕەمی لێبوو. یووڕەم عوزییای لێبوو. 9 عوزییا یووتەمی لێبوو. یووتەم ئاخەزی لێبوو. ئاخەز خیزەقیای لێبوو. 10 خیزەقیا مینەشێی لێبوو. مینەشێ ئامونی لێبوو. ئامون یوشیای لێبوو. 11 یوشیا یوکەنیا و برایانی لێبوون لە ڕاپێچانەکەدا بۆ باڤل. 12 پاش ڕاپێچانەکە بۆ باڤل یوکەنیا شلتئێلی لێبوو. شلتئێل زورباولی لێبوو. 13 زورباول ئەوییودی لێبوو. ئەوییود ئیلیاقیمی لێبوو. ئیلیاقیم عازوڕی لێبوو. 14 عازوڕ زادوقی لێبوو. زادوق ئاخینی لێبوو. ئاخین ئیلییودی لێبوو. 15 ئیلییود ئیلیعازەڕی لێبوو. ئیلیعازەڕ ماتەنی لێبوو. ماتەن ياقووی لێبوو. 16 ياقوو یۆسپی لێبوو کە مێردی مەریەمە وا ئیشۆعی لێبوو کە بە مەسیح ناودەبردرێت. 17 سەرجەم نەوەکان لە ئەوڕاهەمەوە تا داوید چواردە نەوەن، لە داویدەوە تا ڕاپێچانەکە بۆ باڤل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچانەکەشەوە بۆ باڤل تا مەسیح چواردە نەوەن.
18 لەدایکبوونی ئیشۆعی مەسیحیش ئاوا بوو: کاتێک مەریەمی دایکی بۆ یۆسپ ماربڕابوو، پێش ئەوەی یەکبگرن، بینرا لە گیانی پارساوە دووگیانە. 19 یۆسپی دەزگیرانیشی پیاوێکی چاکخواز بوو، نەیوسیت ئاشکرای بکات، ویستی بە نهێنی دەستبەرداری بێت. 20 کاتێک بیری لەمە دەکردەوە، فریشتەی پەروەردگار لە خەوندا بۆی دیارکەوت، پێی فەرموو: “یۆسپی ڕۆڵەی داوید، مەترسە لەوەی مەریەم بهێنیت. چونکە ئەوەی ئەو پێی دووگیانە لە گیانی پارساوەیە. 21 وا کوڕێکی دەبێت، ناوی دەنێیت ئیشۆع. چونکە گەلەکەی لە تاوانەکانیان ڕزگار دەکات”. 22 ئەمانە هەمووی ڕوویدا، تا ئەوەی پەروەردگار لەڕێی پێغەمبەرێک فەرموویەتی بێتەدی: 23 { ئەوەتا پاکیزەکە دووگیان دەبێت، کوڕێکی دەبێت، بە عیممانوئێل ناودەبرێت}. واتا: خودا لەگەڵماندایە.
24 کاتێک یۆسپ لەخەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی پەروەردگار فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی هێنا. 25 لەگەڵی جووت نەبوو تا کوڕە نۆبەرەکەی بوو. ناوی نا ­ئیشۆع.

Highlight

Copy

Compare

Share

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in