1
دووەم تیمۆساوس 15:2
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە.
Compare
Explore دووەم تیمۆساوس 2:15
2
دووەم تیمۆساوس 22:2
لە هەوەسەکانی گەنجییەتی ڕابکە، کۆشش بکە بۆ ڕاستودروستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵ ئەوانەی بە دڵێکی پاک لە مەسیحی باڵادەست دەپاڕێنەوە.
Explore دووەم تیمۆساوس 2:22
3
دووەم تیمۆساوس 24:2
بەندەی مەسیحی خاوەن شکۆ نابێت شەڕفرۆش بێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ هەمووان میهرەبان بێت، توانای فێرکردنی هەبێت، هەروەها پێویستە لە کاتی تەنگانەدا دان بەخۆیدا بگرێت.
Explore دووەم تیمۆساوس 2:24
4
دووەم تیمۆساوس 13:2
ئەگەر دڵسۆز نەبین، ئەو هەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات.»
Explore دووەم تیمۆساوس 2:13
5
دووەم تیمۆساوس 25:2
ئەوانەی بەربەرەکانێی دەکەن بە دڵنەرمی ڕاستیان بکاتەوە، بە هیوای ئەوەی خودا تۆبەکردنی ڕاستی ناسینیان بداتێ
Explore دووەم تیمۆساوس 2:25
6
دووەم تیمۆساوس 16:2
خۆت لە قسەی هیچوپووچ بپارێزە، چونکە زیاتر و زیاتر مرۆڤ بەرەو خوانەناسی دەبات.
Explore دووەم تیمۆساوس 2:16