پهسنییهكان پەسنیی سەد و بیست و شەشەم
پەسنیی سەد و بیست و شەشەم
پەسنیی کەژاوەکانە
1 کە پەروەردگار ڕاپێچی سیهیۆنی گەڕاندەوە، وەک خەون دیتوومان لێهات.
2 ئەوکات زارمان پڕ پێکەنین و زمانمان پڕ پەسنی بوو. ئەوکات لەنێو نەتەوەکان وتیان: “پەروەردگار کارێکی مەزنی لەگەڵ ئەمانی کرد”.
3 پەروەردگار کارێکی مەزنی لەگەڵ کردین. دڵخۆشی کردین.
4ڕ اپێچەکەمان بگەڕێنەوە پەروەردگار، وەک جۆگەکانی باشوور.
5 ئەوانەی بە فرمێسک دەچێنن، بە خۆشحاڵییەوە دروێنە دەکەن.
6 ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات، تۆوی بۆ چاندن بارکردووە، بە پەسنیەوە دێتەوە، چەپکی بەرهەمەکەی بارکردووە.
S'ha seleccionat:
پهسنییهكان پەسنیی سەد و بیست و شەشەم: PNTZS
Subratllat
Copia
Compara
Comparteix
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2018)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٨