په‌سنییه‌كان پەسنیی سەد و بیست و حەوتەم

پەسنیی سەد و بیست و حەوتەم
پەسنیی کەژاوەکانە. هی شلیمونە
1 ئەگەر پەروەردگار خانووەکە بنیاد نەنێت. بیناسازەکان بێهوودە ڕەنج دەدەن. ئەگەر پەروەردگار شارەکە نەپارێزێت. پاسەوان بێهوودە بێدار دەبێت.
2 بێهوودەیە زوو بەئاگابوون، درەنگ دانیشتن، خواردنی نانی ڕەنجکێشی. چونکە خەو بە خۆشەویستەکەی دەدات.
3 ئەوەتا ڕۆڵەکان میراتن لە پەروەردگارەوە، بەرهەمی بەری سکن.
4 وەک تیری دەستی قارەمان، ئاوان ڕۆڵە گەنجەکان.
5 بەختەوەری بۆ ئەوەی تیردانەکەیی لەوان پڕ کردووە. شەرمەزار نابێت، بەڵکو لە دەروازەدا لەگەڵ دوژمنان دەدوێت.

Subratllat

Copia

Compara

Comparteix

None

Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió