پهسنییهكان پەسنیی سەد و بیست و پێنجەم
پەسنیی سەد و بیست و پێنجەم
پەسنیی کەژاوەکانە
1 پشتبەستووان بە پەروەردگار وەک کێوی سیهیۆنن. کە ناهەژێت، بەڵکو تا جاویدان نیشتەجێیە.
2 وەک چیاکانی دەوروبەری یروشلایم، پەروەردگار دەوری گەلەکەی داوە، لە ئێستاوە تا جاویدان.
3 چونکە داردەستی بەدکاران لەسەر میراتی دڵڕاستان ئۆقرە ناگرێت، نەوەک دڵڕاستان دەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری.
4 پەروەردگار، چاکە بکە بۆ پیاوچاکان، لەگەڵ دڵڕێکەکان.
5 بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە، ڕێگای چەوت دەگرن. پەروەردگار لەگەڵ خراپەکاران دەیانبات. ئاشتی بۆ ئیسڕائیل.
S'ha seleccionat:
پهسنییهكان پەسنیی سەد و بیست و پێنجەم: PNTZS
Subratllat
Copia
Compara
Comparteix
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2018)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٨