پهسنییهكان پەسنیی سەد و بیست و چوارەم
پەسنیی سەد و بیست و چوارەم
بەسنیی کەژاوەکانە. هی داویدە.
1 “ئەگەر پەروەردگارمان نەبووایە”. با ئیسڕائیل بڵێت:
2 “ئەگەر پەروەردگارمان نەبووایە، کاتێک خەڵک لێمان هەستان،
3 ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا.
4 ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو بەسەر ناخماندا تێدەپەڕی.
5 ئەوا ئاوی هەڵچوو بەسەر ناخماندا تێدەپەڕی”.
6 پیرۆزە پەروەردگار، کە نەیکردینە نێچیری بەر کەڵبەیان.
7 ناخمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچیەکان دەرباز بوو. داوەکە شکا، ئێمە دەربازبووین.
8 یارمەتیمان بەناوی پەروەردگارەوەیە، دروستکاری ئاسمانان و زەوی.
S'ha seleccionat:
پهسنییهكان پەسنیی سەد و بیست و چوارەم: PNTZS
Subratllat
Copia
Compara
Comparteix
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2018)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٨