YouVersion Logo
Search Icon

زەبوورەکان 120

120
زەبووری 120
گۆرانی گەشتیاران.
1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
بە دەنگمەوە هات.
2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
3چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم#120‏:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.‏،
کە لە خێوەتەکانی قێدار#120‏:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.‏ نیشتەجێم.
6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.

Highlight

Share

Compare

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in