YouVersion Logo
Search Icon

فلیمۆن ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
فلیمۆن باوەڕدارێکی ناسراو بوو لە شاری کۆلۆسی، ماڵەکەی خۆی کردبووە کڵێسا بۆ باوەڕداران و تێیدا کۆدەبوونەوە. فلیمۆن کۆیلەیەکی هەبوو بە ناوی ئۆنسیمۆس، کە لە ماڵەکەی هەڵاتووە. بەپێی یاسای ڕۆمانی ئەو کاتە سزاکەی قورس بووە. لەدوای ئەوەی کە پۆڵس لە بەندیخانە ئۆنسیمۆس دەناسێت و ڕێگای مەسیحی پێ دەناسێنێت ‏(1‏:10‏)‏، ئەم نامە تایبەتییە دەنووسێت و خراپە و باجەکەی دەخاتە ئەستۆی خۆی و داوا لە فلیمۆن دەکات وەک برایەک لە باوەڕدا وەریبگرێتەوە: «ئەگەر من بە هاوبەش دادەنێیت، وەک من وەریبگرەوە.» ‏(1‏:17‏)‏.
نزیکەی ساڵی (60 ز.) کاتێک پۆڵس لە ڕۆما لە بەندیخانە بووە، ئەم نامەیە و نامەکانی کۆلۆسی و ئەفەسۆسی نووسیوە.

Highlight

Copy

Compare

Share

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in