YouVersion Logo
Search Icon

دووەم پوختەی مێژوو ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
گەڕاندنەوەی گەلی خودا لە ڕاپێچکراوی، سەرهەڵدانی پاشا و نۆژەنکردنەوەی پەرستگا، ئینجا خودا بەرەکەتی خۆی بەسەردا ڕشتن.‏
پەڕتووکی دووەم پوختەی مێژوو تەواوکەری باسی شانشینی یەهودایە کە لە یەکەم پوختەی مێژوودا باسکراوە. بە وردەکارییەوە شکۆی سلێمان دەردەخات بە تایبەت کاتێک تیشک دەخاتە سەر گەورەیی پەرستگا و شکۆیەکەی، لەبەر ئەوەی ڕوانگەی کاهینیێتی زاڵە لە نووسینەوەی ئەم پەڕتووکە. بەشەکانی دیکە سەبارەت بە فەرمانڕەوایەتی پاشاکانی دیکەی یەهودایە لەگەڵ تیشک خستنە سەر کاروبارەکانی گەل و لایەنی ئایینی گەل.
ئەم پەڕتووکە لە ڕوانگەیەکی ئایینییەوە باسی مێژووی شانشینی یەهودا دەکات. باسی پاشا خراپ و باشەکانی کردووە بۆ ئەوەی دەربکەوێت کێ هۆکاری گەشەسەندنی گەل بووە و کێ بەرپرسیار بووە لە کەوتنی گەل. پیاوانی ئایینی لەگەڵ پاشاکان لە گوناه تێوەگلان و گوناهەکانی گەلیشیان زیاد کرد کە بووە هۆکاری کەوتن و وێران بوونیان، چونکە خودا ڕێی بە دوژمنەکانیان دا بنەبڕیان بکەن و بۆ چەندین سەردەم ببنە پەند، چونکە خودا ڕێ بە گوناه نادات.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy