YouVersion Logo
Search Icon

مه‌رقوس 7

7
1 په‌ڕیشی و هه‌ندێک ته‌وراتزان كه‌ له‌ یروشلایمه‌وه‌ هاتبوون له‌لای كۆبوونه‌وه‌. 2 بینییان هه‌ندێک له‌ قوتابییه‌كانی به‌ ده‌ستی پیس نان ده‌خۆن، واتا بێ ده‌ست شوشتن. 3 چونكه‌ په‌ڕیشی و هه‌موو جوو، نان ناخۆن ئه‌گه‌ر به‌ باشی ده‌ستیان نه‌شۆن، په‌یوه‌ست بوون به‌ نه‌ریتی پیران. 4 هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ بازاڕ بهاتبوونایه‌وه‌ نانیان نه‌ده‌خوارد تاكو خۆیان نه‌شۆردبایه‌، زۆر شتی دیكه‌ش هه‌بوو وه‌ریانگرتبوو و پێی پابه‌ند بوون، شوشتنی كاسه‌ و چاپه‌ست و ده‌فری مس و نوێن. 5 جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان لێیان پرسی: “بۆچی قوتابییه‌كانت له‌سه‌ر نه‌ریتی پیران ناڕۆن و به‌ ده‌ستی پیس نان ده‌خۆن؟” 6 ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاماكان! ئێشه‌عیا ده‌رباه‌ری ئێوه‌ پێشبینی باشی كردووه‌، وه‌ک نووسراوه‌: {ئه‌م گه‌له‌ به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌نێت، به‌ڵام دڵی لێم دووره‌. 7به‌فیڕۆ ده‌مپه‌رستن، ئامۆژگارییه‌ک فێرده‌كه‌ن كه‌ ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكه}‌. 8 چونكه‌ ئێوه‌ ڕاسپارده‌ی خوداتان پشتگوێ خستووه‌ و پابه‌ندن به‌ نه‌ریتی خه‌ڵک”. 9 ئینجا پێی فه‌رموون: “باش ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ نه‌ریتی خۆتان بكه‌ن!. 10 چونكه‌ مووشێ وتوویه‌تی: {ڕێز له‌ باوک و دایكت بگره‌، ئه‌وه‌ی جنێو به‌ باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت} 11 به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به‌ باوكی یان دایكی بڵێت، ئه‌وه‌ی له‌ منی وه‌رده‌گرن، قوربانییه‌ به‌ واتای دیاری بۆ خودا 12 ئیتر نایه‌ڵن شتێكی بۆ باوک یان دایكی بكات. 13 به‌و نه‌ریته‌تان كه‌ له‌ یه‌كتری وه‌رده‌گرن، وشه‌ی خودا له‌كارده‌خه‌ن. زۆر شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن”.
14 ئینجا كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بانگكرد و پێی فه‌رموون: “هه‌موو گوێم لێ بگرن و تێبگه‌ن. 15 شت نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه‌ بێته‌ ناوی و گڵاوی بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات. 16 ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه‌ بۆ بیستن با ببیستێت”. 17 كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێهێشت و هاته‌ ماڵێک، قوتابییه‌كانی ده‌رباره‌ی په‌ندكه‌ پرسیان لێكرد. 18 پێی فه‌رموون: “ئێوه‌ش ئاوا تێنه‌گه‌یشتوون؟ تێناگه‌ن كه‌ هه‌رچی له‌ ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه‌ دێته‌ نێویه‌وه‌ ناتوانێت گڵاوی بكات؟ 19 چونكه‌ ناچێته‌ دڵیه‌وه‌، به‌ڵكو سكی، پاشان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئاوده‌ست. هه‌موو خۆراكێک پێگه‌رده‌”. 20 ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی له‌ مرۆڤ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات. 21 چونكه‌ له‌ ناوه‌وه‌، له‌ دڵی مرۆڤه‌وه‌، بیری خراپ ده‌رده‌چێت: داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، كوشتن، 22 دزی، چڵێسی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڕه‌ڵایی، چاوپیسی، كفر، لووتبه‌رزی، نه‌زانی. 23 هه‌موو ئه‌م خراپانه‌ له‌ ناوه‌وه‌ ده‌رده‌چن و مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن”.
24 ئیشۆع به‌ڕێكه‌وت و ئه‌وێی به‌جێهێشت، چووه‌ ده‌ڤه‌ری سووڕ و سه‌یده‌ن. چووه‌ ماڵێک و نه‌یویست كه‌س بزانێت، به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی بشارێته‌وه‌. 25 چونكه‌ ژنێک كچه‌كه‌ی ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هه‌واڵی ئه‌وی بیست و هات له‌به‌رپێی كه‌وت. 26 ژنه‌كه‌ش نا جوو بوو، له‌ ڕه‌گه‌زی پۆنیقێی سوریا بوو، داوای لێكرد شه‌یتانه‌كه‌ له‌ كچه‌كه‌ی ده‌ربكات. 27 به‌ڵام ئیشۆع پێی فه‌رموو: “جارێ با ڕۆڵه‌كان تێر بن، چونكه‌ ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سه‌گ”. 28 وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “به‌ڵێ گه‌وره‌م! سه‌گیش له‌ ژێر خواندا له‌ له‌ته‌نانی به‌ر ڕۆڵه‌كان ده‌خوات”. 29 پێی فه‌رموو: “له‌به‌ر ئه‌م وشه‌یه‌، بڕۆ، شه‌یتانه‌كه‌ له‌ كچه‌كه‌ت ده‌رچوو”. 30 گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی، بینی كچه‌كه‌ له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتووه‌ و شه‌یتانه‌كه‌ ده‌رچووه‌.
31 ئینجا ئیشۆع له‌ ده‌ڤه‌ری سووڕ و سه‌یده‌ن ده‌رچوو و به‌ره‌و ده‌ریای گلیلا هات، له‌ ناوه‌ڕاستی‌ سنووری ده‌ شاره‌كه‌دا. 32 كه‌ڕێكی لاڵوپته‌یان بۆ هێنا، لێی پاڕانه‌وه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێت. 33 ئیشۆع بردییه‌ لایه‌كه‌وه‌، دوور له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌، په‌نجه‌كانی خسته‌ نێو گوێی كابراوه‌ و تفی كرد و ده‌ستی له‌ زمانی دا. 34 چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و پێی فه‌رموو: “ئێففه‌تا!” واتا بكرێوه‌. 35 یه‌كسه‌ر گوێیه‌كانی كرانه‌وه‌ و گرێی زمانی كرایه‌وه‌ و به‌ ڕه‌وانی قسه‌ی كرد. 36 ئینجا ڕایسپاردن به‌ كه‌س نه‌ڵێن، به‌ڵام چه‌ند ڕایده‌سپاردن ئه‌وان زیاتر بڵاویان ده‌كرده‌وه‌. 37 زۆر سه‌رسام بوون و ده‌یانووت: “هه‌موو شتێكی به‌ باشی كردووه‌! وایكرد كه‌ڕ ببیستێت و لاڵ قسه‌ بكات”.

Currently Selected:

مه‌رقوس 7: PNTZS

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy