مهتتهی بەندی چوارەم
بەندی چوارەم
1 پاشان ئیشۆع بە گیانەوە سەرخرایە دەشتودەر، تا لە ئیبلیسەوە تاقیبکرێتەوە. 2 پاش ئەوەی چل ڕۆژ و چل شەو ڕۆژووی گرت، لەکۆتاییدا برسیی بوو. 3 تاقیکەرەوە لێی هاتە پێش، پێی وت: “ئەگەر ڕۆڵەی خودان، بڵێن با ئەم بەردانە ببنە نان”. 4 وەڵامی دایەوە، فەرمووی: “نووسراوە: { مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت، بەڵکو بە هەر فەرمایشتێک لە زاری خوداوە دەردەچێت}”. 5 ئینجا ئیبلیس بردیە شاری پارسا، لەسەر باڵی پەرستگەکە ڕایگرت، 6 پێی وت: “ئەگەر ڕۆڵەی خودان، خۆتان بخەنە خوارەوە، چونکە نووسراوە: { فریشتەکانی بێت ڕادەسپێرێت، تا لەسەر دەستیان هەڵتبگرن، نەوەک قاچت لە بەردێک بدات}”. 7 ئیشۆع پێی فەرموو: “هەروەهاش نووسراوە: { پەروەردگار خوداوەندت تاقی مەکەوە}”. 8 دیسان ئیبلیس بۆ سەر شاخێکی زۆر بەرزی برد، هەموو شانشین و شکۆکانی دونیای نیشان دا، 9 پێی وت: “گشت ئەمانەتان دەدەمێ ئەگەر دانەوێن و کڕنۆشم بۆ ببەن”. 10 ئەوکات ئیشۆع پێی فەرموو: “ئەهریمەن بڕۆ! چونکە نووسراوە: { کڕنۆش بۆ پەروەردگار خوداوەندت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت}”. 11 ئینجا ئیبلیس وازی لێهێنا، فریشە هاتن ڕاژەیان کرد.
12 کاتێک ئیشۆع بیستی یوخەننەن ڕادەستکراوە، بۆ گلیلا ڕۆیشت. 13 ناسڕەتی بەجێهێشت، هات لە کپەڕناخوم نیشتەجێ بوو، کە لەسەر دەریاکەیە، لە سنووری زوەولوون و نەپتالیم، 14 تاکو ئەوەی لەڕێی پێغەمبەر ئێشەعیا وتراوە بێتەدی: 15 { زەویی زوەولوون، زەویی نەپتالیم، ڕێگای دەریا، ئەوبەری یوردنەن، گلیلای نەتەوەکان. 16 گەلی دانیشتووی تاریکی ڕووناکییەکی مەزنی بینی، دانیشتووانی دەڤەر و سایەی مەرگ، ڕووناکییان لێهەڵهات}. 17 لەو کاتەوە ئیشۆع دەستیکرد بە بانگەواز و دەیفەرموو: “تۆبەبکەن، چونکە شانشینی ئاسمانان نزیکبووەتەوە”.
18 کاتێک ئیشۆع لە کەناری دەریای گلیلادا ڕێیدەکرد، دوو برای بینی: شیمعون کە پێی دەوترێت پەتڕۆس و ئەندراوسی برای، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاوە، چونکە ڕاوچی بوون. 19 پێی فەرموون: “وەرن بەدوام، دەتانکەمە ڕاوچیی خەڵک”. 20 یەکسەر تۆڕەکانیان بەجێهێشت و شوێنی کەوتن. 21 ئینجا لەوێ تێپەڕی، دوو برای دیکەی بینی: یاقووی کوڕی زەبدی و یوخەننەنی برای، لە کەشتییەکەدا لەگەڵ زەبدیی باوکیان تۆڕەکانیان چاکدەکردەوە، ئەوانیشی بانگکرد. 22 یەکسەر کەشتیەکە و باوکیان بەجێهێشت و شوێنی کەوتن.
23 ئیشۆع بە هەموو گلیلادا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان ئامۆژگاریی دەکردن، بانگەوازب موژدەی شانشینیی دەکرد، هەموو نەخۆشی و هەموو لاوازییەکی گەلی ساغ دەکردەوە. 24 هەواڵی گشت سوریای گرتەوە. هەرچی نەخۆش هەبوو هەموویان بۆ لای هێنا بە دەرد و جۆرەها ئازارەوە، شێت و پەرکەمدار و گۆجەکان، ئەویش ساغی کردنەوە. 25 جا کۆمەڵانێکی زۆر لە گلیلا و دەشارەکە و یروشلایم و ئیهوودا و ئەوبەری یوردنەن شوێنی کەوتن.
Currently Selected:
مهتتهی بەندی چوارەم: PNTZS
Highlight
Copy
Compare
Share
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2018)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٨

: