مهتتهی بەندی دووەم
بەندی دووەم
1 کاتێک ئیشۆع لە بێتلخمی ئیهوودا لەدایکبوو، لە سەردەمی شا هیڕوودس، هەندێک مۆغ لە هەڵاهاتنەوە هاتنە یروشلایم 2 دەیانوت: “کوانێ ئەو لەدایکبووەی شای جووەکان؟ ئێمە لە هەڵهاتنەوە ئەستێرەکەیمان بینیوە، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین”. 3 کە شا هیڕوودس بیستی، خۆی و هەموو یروشلایم لەگەڵیدا شڵەژان. 4 هەموو کاهینانی باڵا و شەریعەتزانانی گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: “مەسیح لەکوێ لەدایک دەبێت؟” 5 پێیان وت: “لە بێتلخمی ئیهوودا. چونکە پێغەمبەرێک ئاوای نووسیوە: 6 { تۆش بێتلخم، زەویی ئیهوودا، بچووکترینی نێوان سەرۆکەکانی ئیهوودا نیت، چونکە لێتەوە بەڕێوەوبەرێک دەردەچێت، شوانایەتیی گەلی ئیسڕائیلم دەکات}”.
7 ئەوکات هیڕوودس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد، دەربارەی کاتی دیارکەوتنی ئەستێرەکە لێی زانین. 8 ئینجا بۆ بێتلخمی ناردن، وتی: “بڕۆن بە وردی بەشوێن کوڕەکەدا بگەڕێن. هەرکات دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تا منیش بێم، کڕنۆشی بۆ ببەم”. 9 کاتێک گوێبیستی شا بوون، ڕۆیشتن. ئەستێرەکەی لە هەڵهاتنەوە بینیبوویان، پێشیان کەوت، تا هات و لەسەر ئەو شوێنەی کوڕەکەی لێبوو ڕاوەستا. 10 کاتێک ئەستێرەکەیان بینی خۆشییەکی زۆر مەزنیان کرد. 11 هاتن بۆ ماڵەکە، کوڕەکەیان لەگەڵ مەریەمی دایکی بینی. دانەوێن و کڕنۆشیان بۆ برد. ئینجا گەنجینەکانیان کردەوە، دیارییان پێشکەش کرد: زیڕ و بخور و موڕ. 12 ئینجا کە لە خەوندا سرووشیان بۆ هات کە نەگەڕێنەوە لای هیڕوودس، بە ڕێگایەکی دیکە گەڕانەوە بۆ دەڤەرەکەیان.
13 پاش ئەوەی ڕۆیشتن، فریشتەی پەروەردگار لە خەوندا بۆ یۆسپ دیارکەوت، فەرمووی: “هەستە کوڕەکە و دایکی ببە و هەڵبێ بۆ میسڕ، لەوێ بە تاکو پێت دەڵێم. چونکە هیڕوودس بەتامایە کوڕەکە بفەوتێنێت”. 14 ئەویش هەستا، لە شەودا کوڕەکە و دایکی برد، بەرەو میسڕ ڕۆیشت. 15 تا مردنی هیڕوودس لەوێ بوو. تا ئەوەی پەروەردگار لەڕێی پێغەمبەرێک فەرموویەتی بێتەدی: { لە میسڕەوە ڕۆڵەکەم بانگکرد}.
16 ئەوکات هیڕوودس بینی مۆغەکان گاڵتەیان پێکردووە، زۆر تووڕە بوو. ناردی گشت کوڕەکانی بێتلخم و هەموو سنوورەکەی کوشت، کوڕی دوو ساڵان و کەمتر، بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە زانیبوو. 17 ئەوکات ئەوەی لەڕێی پێغەمبەر ئێرمیا وتراوە هاتەدی: 18 { لە ڕەمتادا دەنگێک بیسترا، ناڵە و گریان و شیوەنێکی زۆر. ڕاخێل بۆ ڕۆڵەکانی دەگریێت و نایەوێت دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون}.
19 کاتێک هیڕوودس مرد، فریشتەی پەروەردگار لە میسڕ لە خەونێکدا بۆ یۆسپ دیارکەوت 20 فەرمووی: “هەستە کوڕەکە و دایکی ببە و بڕۆ بۆ زەویی ئیسڕائیل، چونکە ئەوانەی کە بەشوێن گیانی کوڕەکە دەگەڕان، مردن”. 21 هەستا کوڕەکە و دایکی برد، هات بۆ زەویی ئیسڕائیل. 22 بەڵام کاتێک بیستی ئەرخێلاوس لە ئیهوودا لە جێی هیڕوودسی باوکی شایە، ترسا بڕواتە ئەوێ. ئینجا کە لە خەوندا سرووشی بۆ هات، بۆ دەڤەری گلیلا ڕۆیشت. 23 هات، لە شارێک نیشتەجێ بوو بەناوی ناسڕەت، تا ئەوەی لەڕێی پێغەمبەراندا وترابوو بێتەدی: { بە ناسڕەتی ناودەبرێت}.
Currently Selected:
مهتتهی بەندی دووەم: PNTZS
Highlight
Copy
Compare
Share
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2018)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٨

: