YouVersion Logo
Search Icon

گه‌ڵاتیه‌ 15:2-16

گه‌ڵاتیه‌ 15:2-16 PNTZS

ئێمه‌ به‌ جوویی له‌دایكبووین و له‌ نه‌ته‌وه‌ گوناهباره‌كان نین، ده‌زانین مرۆڤ به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات بێتاوان ناكرێ، به‌ڵكو به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح. جا ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح هێنا تاكو به‌ باوه‌ڕ به‌ مه‌سیح بێتاوان بكرێین، ئه‌مه‌ش نه‌ک به‌ كاركردن به‌ ته‌ورات، چونكه‌ له‌ ڕێی كاركردن به‌ ته‌ورات كه‌س بێتاوان ناكرێت.

Free Reading Plans and Devotionals related to گه‌ڵاتیه‌ 15:2-16