YouVersion Logo
Search Icon

ئه‌پیسۆس 18:1-21

ئه‌پیسۆس 18:1-21 PNTZS

چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه‌، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه‌، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له‌ پارساكاندا چییه‌، هه‌روه‌ها مه‌زنیی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ باوه‌ڕدارین. كه‌ به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌وره‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سیحدا كردی، كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌لای ڕاستی خۆیه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ ئاسمانییه‌كان داینیشاند، له‌ سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌ردارییه‌ک و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه‌، نه‌ک ته‌نها له‌م ڕۆژگاره‌، به‌ڵكو له‌ داهاتووش.