1
زەبوورەکان 18:34
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە.
Compare
Explore زەبوورەکان 34:18
2
زەبوورەکان 4:34
ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت.
Explore زەبوورەکان 34:4
3
زەبوورەکان 19:34
پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات،
Explore زەبوورەکان 34:19
4
زەبوورەکان 8:34
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات.
Explore زەبوورەکان 34:8
5
زەبوورەکان 5:34
ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە، ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت.
Explore زەبوورەکان 34:5
6
زەبوورەکان 17:34
سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت، لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات.
Explore زەبوورەکان 34:17
7
زەبوورەکان 7:34
فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن، دەربازیان دەکات.
Explore زەبوورەکان 34:7
8
زەبوورەکان 14:34
لە خراپە دوور بە و چاکە بکە، بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە.
Explore زەبوورەکان 34:14
9
زەبوورەکان 13:34
زمانت لە خراپە بپارێزە و لێوەکانت لە فێڵبازی.
Explore زەبوورەکان 34:13
10
زەبوورەکان 15:34
چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.
Explore زەبوورەکان 34:15
11
زەبوورەکان 3:34
با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.
Explore زەبوورەکان 34:3
Home
Bible
Plans
Videos