1
پەندەکانی سلێمان 20:13
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا، هاوڕێی گێلەکانیش زیانی پێدەگات.
Compare
Explore پەندەکانی سلێمان 13:20
2
پەندەکانی سلێمان 3:13
ئەوەی ئاگای لە دەمی بێت گیانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەوەی زمان درێژی دەکات لەناودەچێت.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:3
3
پەندەکانی سلێمان 24:13
ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی، بەڵام ئەوەی خۆشیبوێت گرنگی بە تەمبێکردنی دەدات.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:24
4
پەندەکانی سلێمان 12:13
ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات، ئارەزووی بەدیهاتووش درەختی ژیانە.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:12
5
پەندەکانی سلێمان 6:13
ڕاستودروستی ئەو کەسە دەپارێزیت کە ڕێگای ڕاستە، خراپەش گوناهبار سەرەوژێر دەکات.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:6
6
پەندەکانی سلێمان 11:13
ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات، بەڵام ئەوەی بە کاری دەست کۆدەبێتەوە، زیاد دەکات.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:11
7
پەندەکانی سلێمان 10:13
لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکاران دانایی.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:10
8
پەندەکانی سلێمان 22:13
پیاوچاک میرات بۆ نەوەکانی بەجێدەهێڵێت، سامانی گوناهبارانیش بۆ ڕاستودروست هەڵدەگیردرێت.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:22
9
پەندەکانی سلێمان 1:13
کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت، بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:1
10
پەندەکانی سلێمان 18:13
هەژاری و ڕیسوایی بۆ ئەوانەیە تەمبێکردن بەلاوە دەنێن، بەڵام ئەوەی سەرزەنشت لەگوێدەگرێت ڕێزدار دەبێت.
Explore پەندەکانی سلێمان 13:18