1
ژیرمەندی 2:5
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
با دەمت لە قسەکردندا پەلە نەکات، با دڵیشت خێرا نەکات، لە دەربڕینی قسە لەبەردەم خودا، چونکە خودا لە ئاسمانە و تۆ لەسەر زەویت، لەبەر ئەمە با وشەکانت کەم بن.
Compare
Explore ژیرمەندی 5:2
2
ژیرمەندی 19:5
هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە.
Explore ژیرمەندی 5:19
3
ژیرمەندی 10:5
ئەوەی حەزی لە پارە بێت لە پارە تێر نابێت، ئەوەی حەزی لە سامان بێت لە داهات تێر نابێت، هەروەها ئەمەش بێ واتایە.
Explore ژیرمەندی 5:10
4
ژیرمەندی 1:5
کاتێک دەچیت بۆ ماڵی خودا، ئاگاداری پێی خۆت بە. وەرە پێشەوە هەتا گوێ بگریت، نەوەک قوربانی گێلەکان بکەی کە خراپەکاری خۆیان نازانن.
Explore ژیرمەندی 5:1
5
ژیرمەندی 4:5
ئەگەر نەزرێکت بۆ خودا کرد، دوا مەکەوە لە ئەنجامدانی، چونکە بە گێلەکان دڵخۆش نابێت. جا ئەوەی نەزرت کردووە ئەنجامی بدە.
Explore ژیرمەندی 5:4
6
ژیرمەندی 5:5
باشترە نەزر نەکەیت لەوەی بیکەیت و ئەنجامی نەدەیت.
Explore ژیرمەندی 5:5
7
ژیرمەندی 12:5
خۆشە خەوی کارگەر، کەم بخوات یان زۆر، بەڵام تێریی دەوڵەمەند ڕێ بە خەو نادات.
Explore ژیرمەندی 5:12
8
ژیرمەندی 15:5
وەک چۆن لە سکی دایکی هاتە دەرەوە، بە ڕووتی دەگەڕێتەوە، دەڕوات وەک هات. هیچ شتێک لە ماندووبوونەکەی نابات لەگەڵ دەستی کە دەڕوات.
Explore ژیرمەندی 5:15