1
ژیرمەندی 18:1
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
چونکە لە زۆری دانایی، پەستی زۆر دەبێت و ئەوەی زانینی زیاتر بێت خەمی زیاد دەبێت.
Compare
Explore ژیرمەندی 1:18
2
ژیرمەندی 9:1
ئەوەی بووە هەر ئەو دەبێت، ئەوەی کراوە هەر ئەو دەکرێت، هیچی نوێ لەسەر زەوی نییە.
Explore ژیرمەندی 1:9
3
ژیرمەندی 8:1
هەموو شتەکان ماندووکەرن، مرۆڤ ناتوانێت دەریانببڕێت. چاو لە سەیرکردن تێر نابێت و گوێ لە بیستن پڕ نابێت.
Explore ژیرمەندی 1:8
4
ژیرمەندی 2:1-3
وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایە! بێ واتا، هەر بێ واتایە! هەرچی هەیە بێ واتایە.» مرۆڤ لە هەموو ماندووبوونەکەی چی بۆ دەمێنێتەوە، کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبێت؟
Explore ژیرمەندی 1:2-3
5
ژیرمەندی 14:1
ڕوانیمە هەموو کردارەکان کە لەسەر زەویدا کراون و ئەوەتا هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە.
Explore ژیرمەندی 1:14
6
ژیرمەندی 4:1
نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات، بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە.
Explore ژیرمەندی 1:4
7
ژیرمەندی 11:1
کەس یادی نەوەکانی پێشوو ناکاتەوە، تەنانەت نەوەکانی داهاتووش نایەنەوە یادی ئەوانەی کە لەپاش ئەوان دێن.
Explore ژیرمەندی 1:11
8
ژیرمەندی 17:1
ئینجا خۆمم تەرخان کرد بۆ تێگەیشتن لە دانایی، هەروەها شێتی و گێلی، ئەو کاتە بۆم دەرکەوت ئەمەش بە هەمان شێوە گڤەی بایە،
Explore ژیرمەندی 1:17