1
ڕۆما 23:6
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
چونكه كرێی گوناه مه‌رگه، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
Compare
Explore ڕۆما 6:23
2
ڕۆما 14:6
جا گوناه به‌سه‌رتانه‌وه سالار نابێت، چونكه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له ژێر سایه‌ی به‌خشش.
Explore ڕۆما 6:14
3
ڕۆما 4:6
بۆیه به عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به شكۆی باوكه‌وه هه‌ستایه‌وه، ئێمه‌ش له نوێیه‌تی ژیاندا بژین.
Explore ڕۆما 6:4
4
ڕۆما 13:6
ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا.
Explore ڕۆما 6:13
5
ڕۆما 6:6
ئه‌مه ده‌زانین: مرۆڤه كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه نه‌بین
Explore ڕۆما 6:6
6
ڕۆما 11:6
ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به گوناه خۆتان به مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له ئیشۆعی مه‌سیحدا.
Explore ڕۆما 6:11
7
ڕۆما 1:6-2
ئیتر چی بڵێین؟ ئایا له گوناهدا بمێنینه‌وه تاكو به‌خشش زیاد بێت؟ حاشا! ئێمه كه سه‌باره‌ت به گوناه مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟
Explore ڕۆما 6:1-2
8
ڕۆما 16:6
نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه كه به‌ره‌و مه‌رگه یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه به‌ره‌و بێتاوانییه؟
Explore ڕۆما 6:16
9
ڕۆما 17:6-18
به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه بوون، له دڵه‌وه ملكه‌چی ئه‌و شێوه فێركردنه بوون كه پێتان سپێردرا. ئێوه له گوناه ئازاد كران و بوونه كۆیله‌ی بێتاوانی.
Explore ڕۆما 6:17-18