1
ڕۆما 2:12
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه كه باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه.
Compare
Explore ڕۆما 12:2
2
ڕۆما 1:12
جا برایان، له‌به‌ر میهره‌بانیی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، له‌شتان وه‌ک قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پارسا و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه.
Explore ڕۆما 12:1
3
ڕۆما 12:12
له هیوا دڵشادبن، له ته‌نگانه ئارام بگرن، له نوێژكردن په‌یوه‌ست بن،
Explore ڕۆما 12:12
4
ڕۆما 21:12
خراپه نه‌تبه‌زێنێت، به‌ڵكو به چاكه خراپه ببه‌زێنه.
Explore ڕۆما 12:21
5
ڕۆما 10:12
به خۆشویستنی برایانه به دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له خۆتان زیاتر ڕێز له یه‌كتری بگرن.
Explore ڕۆما 12:10
6
ڕۆما 9:12
با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له به‌دكاری بێت و به چاكه‌وه بلكێن.
Explore ڕۆما 12:9
7
ڕۆما 18:12
ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌پێی تواناتان، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک به ئاشتی بژین.
Explore ڕۆما 12:18
8
ڕۆما 19:12
خۆشه‌ویستان خۆتان تۆڵه مه‌ستێنن، به‌ڵكو ڕێ به تووڕه‌یی خودا بده‌ن، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هی منه، منم سزا ده‌ده‌م.
Explore ڕۆما 12:19
9
ڕۆما 11:12
سست مه‌بن له تێكۆشان، له ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن.
Explore ڕۆما 12:11
10
ڕۆما 3:12
چونكه به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه به هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه له‌نێوتاندایه: با له نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه.
Explore ڕۆما 12:3
11
ڕۆما 17:12
خراپه‌ی كه‌س به خراپه مه‌ده‌نه‌وه. له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵک گرنگی به‌وه بده‌ن كه به چاكه ده‌زانرێ.
Explore ڕۆما 12:17
12
ڕۆما 16:12
سه‌باره‌ت به یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له بڵندی مه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی خاكساره‌كان بن. خۆتان به دانا دامه‌نێن.
Explore ڕۆما 12:16
13
ڕۆما 20:12
ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كه‌ت برسی بوو خۆراكی بده‌رێ، ئه‌گه‌ر تینووی بوو ئاوی بده‌رێ. به‌مه پشكۆی داگیرساو له‌سه‌ر سه‌ری كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌یت} .
Explore ڕۆما 12:20
14
ڕۆما 14:12-15
ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه داڕشتیان بكه‌ن. داڕشت بكه‌ن و نه‌فره‌ت مه‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ دڵشادان دڵشادبن، بگریێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن.
Explore ڕۆما 12:14-15
15
ڕۆما 13:12
بۆ پێویستیی پارسا‌كان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن.
Explore ڕۆما 12:13
16
ڕۆما 4:12-5
چونكه وه‌ک له یه‌ک له‌شدا ئه‌ندامی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانیش یه‌ک كاریان نییه، ئیتر ئێمه‌ی زۆر له مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین.
Explore ڕۆما 12:4-5