1
پیلیۆس 3:2-4
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
هیچ شتێک به خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به خاكسارییه‌وه یه‌كتری له خۆتان به باشتر بزانن. هه‌ریه‌كه ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش.
Compare
Explore پیلیۆس 2:3-4
2
پیلیۆس 5:2
با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه
Explore پیلیۆس 2:5
3
پیلیۆس 6:2-8
ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات، به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات، كه به ڕواڵه‌ت مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، مردنی له‌خاچدان.
Explore پیلیۆس 2:6-8
4
پیلیۆس 13:2
چونكه خودا خۆی له ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.
Explore پیلیۆس 2:13
5
پیلیۆس 9:2-11
بۆیه خودا به‌رزی كرده‌وه و ناوێكی پێ دا له سه‌رووی هه‌موو ناوێک، تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ ناوی ئیشۆع چۆک دابده‌ن، له ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش، هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره، بۆ شكۆی خودای باوک.
Explore پیلیۆس 2:9-11
6
پیلیۆس 14:2-15
هه‌موو شتێک بێ بۆڵه‌بۆڵ و ده‌مه‌قاڵێ بكه‌ن، تاكو بێ گله‌یی و ساكار بن، ڕۆڵه‌كانی خودا بێ كه‌موكوڕین له‌نێو نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خواردا، له‌نێو ئه‌واندا وه‌ک ئه‌ستێره له گه‌ردوون ده‌دره‌وشێنه‌وه،
Explore پیلیۆس 2:14-15
7
پیلیۆس 12:2
كه‌واته خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه له‌لاتان نیم، به ترس و له‌رزه‌وه بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له كاركردن،
Explore پیلیۆس 2:12