1
مه‌تته‌ی 24:16
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
ئینجا ئیشۆع به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی دوام بكه‌وێت، با نكۆڵی له خۆی بكات و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوام بكه‌وێت.
Compare
Explore مه‌تته‌ی 16:24
2
مه‌تته‌ی 18:16
منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌تڕۆسیت و له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده وارگه‌ی خۆم بنیاد ده‌نێم و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خیش پێی ناوێرێت.
Explore مه‌تته‌ی 16:18
3
مه‌تته‌ی 19:16
كلیله‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانانت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌یت، له ئاسمانان‌دا گرێ‌دراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌یته‌وه، له ئاسمانان‌دا كراوه ده‌بێت”.
Explore مه‌تته‌ی 16:19
4
مه‌تته‌ی 25:16
چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆی ڕزگار بكات، له‌ناویده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پێناوی من خۆی له‌ناوبدات، ده‌یدۆزێته‌وه.
Explore مه‌تته‌ی 16:25
5
مه‌تته‌ی 26:16
چونكه چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه و خۆی بدۆڕێنێت؟ یان مرۆڤ بۆ كڕینه‌وه‌ی خۆی چی ده‌دات؟
Explore مه‌تته‌ی 16:26
6
مه‌تته‌ی 15:16-16
پێی فه‌رموون: “ئه‌ی ئێوه ده‌ڵێن من كێم؟” شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”.
Explore مه‌تته‌ی 16:15-16
7
مه‌تته‌ی 17:16
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه له ئاسماناندایه.
Explore مه‌تته‌ی 16:17