1
یاقوو 17:3
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له سه‌ره‌وه‌یه، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده، ئینجا ئاشتیخوازه، نه‌رمه، گوێڕایه‌ڵه، پڕ له به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه، بێ گومانه و ڕووپاما نییه.
Compare
Explore یاقوو 3:17
2
یاقوو 13:3
كێ له‌نێوتاندا دانا و زانایه؟ با به ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه له دڵنه‌رمی داناییه‌وه‌یه.
Explore یاقوو 3:13
3
یاقوو 18:3
ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.
Explore یاقوو 3:18
4
یاقوو 16:3
چونكه ئیره‌یی و خۆپه‌رستی له‌كوێ بێت، شێوان و هه‌موو خراپه‌كارییه‌ک له‌وێیه.
Explore یاقوو 3:16
5
یاقوو 9:3-10
به‌مه داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه له شێوه‌ی خودا دروستكراون. داڕشت و نه‌فره‌ت له هه‌مان ده‌م ده‌رده‌چێت. برایانم، ئه‌مه په‌سه‌ند نییه!
Explore یاقوو 3:9-10
6
یاقوو 6:3
زمان ئاگره! جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به دۆزه‌خ داده‌گیرسێت.
Explore یاقوو 3:6
7
یاقوو 8:3
به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت، پڕه له ژه‌هری كوشنده.
Explore یاقوو 3:8
8
یاقوو 1:3
برایانم، زۆرتان مه‌بنه فێركار، بزانن لێپرسینه‌وه‌ی قورسترمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت!
Explore یاقوو 3:1