1
ئه‌پیسۆس 12:6
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
چونكه زۆرانبازیی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه به‌دكاره ڕووحییه‌كانه له شوێنه ئاسمانیه‌كان.
Compare
Explore ئه‌پیسۆس 6:12
2
ئه‌پیسۆس 18:6
به هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له ڕووح‌دا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه له‌پێناوی هه‌موو پارسا‌كان.
Explore ئه‌پیسۆس 6:18
3
ئه‌پیسۆس 11:6
به چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان پۆشته بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی ئیبلیس بوه‌ستن.
Explore ئه‌پیسۆس 6:11
4
ئه‌پیسۆس 13:6
بۆیه چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له ڕۆژی به‌دكاردا به‌رنگاری بكه‌ن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێک، جێگیربن.
Explore ئه‌پیسۆس 6:13
5
ئه‌پیسۆس 16:6-17
له سه‌رووی هه‌مووان قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، تا بتوانن هه‌موو تیره گڕداره‌كانی به‌دكار بكوژێننه‌وه. هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕووح هه‌ڵبگرن كه وشه‌ی خودایه.
Explore ئه‌پیسۆس 6:16-17
6
ئه‌پیسۆس 14:6-15
به به‌ستنی پشتێنی ڕه‌وا به ناوقه‌دتان و له‌به‌ركردنی سپهری خوداناسی جێگیربن، ئاماده‌یی له پێ بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئینجیلی ئاشتی،
Explore ئه‌پیسۆس 6:14-15
7
ئه‌پیسۆس 10:6
له كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له په‌روه‌ردگار و له هێزه گه‌وره‌كه‌ی.
Explore ئه‌پیسۆس 6:10
8
ئه‌پیسۆس 2:6-3
“ڕێزی باوک و دایكت بگره” ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌وه دێت “تاكو چاكه بێته ڕێت و ته‌مه‌نت درێژ بێت له‌سه‌ر زه‌وی”.
Explore ئه‌پیسۆس 6:2-3
9
ئه‌پیسۆس 1:6
ڕۆڵه‌كان، گوێڕایه‌ڵی دایبابتان بن له په‌روه‌ردگار، چونكه ئه‌مه ڕه‌وایه.
Explore ئه‌پیسۆس 6:1