1
كردار 31:16
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
وتیان: “باوه‌ڕ به په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”.
Compare
Explore كردار 16:31
2
كردار 25:16-26
له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، گۆشه‌كانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه و كۆتی هه‌مووان كرایه‌وه.
Explore كردار 16:25-26
3
كردار 30:16
ئه‌وسا بردنییه ده‌ره‌وه و وتی: “گه‌وره‌كانم، پێویسته چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟”
Explore كردار 16:30
4
كردار 27:16-28
كه چاودێری زیندانه‌كه به ئاگا هات و بینی ده‌رگاكانی زیندانه‌كه كراونه‌ته‌وه، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت، وایزانی به‌ندكراوان ڕایانكردووه. پۆڵۆس به‌ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “هیچ له خۆت مه‌كه! هه‌موومان لێره‌ین!”،
Explore كردار 16:27-28