1
دووه‌م قۆرنتێ 18:4
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
PNTZS
ئێمه ته‌ماشای شته بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو شته نه‌بینراوه‌كان، چونكه بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام نه‌بینراوه‌كان جاویدانین.
Compare
Explore دووه‌م قۆرنتێ 4:18
2
دووه‌م قۆرنتێ 16:4-17
بۆیه شكست ناهێنینن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكمان ڕۆژ به ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه. چونكه ته‌نگانه‌ی سووک و كاتیمان زیاتر و زیاتر شكۆمه‌ندییه‌كی قورسی جاویدانی بۆ ئێمه لێ دێته كایه‌وه.
Explore دووه‌م قۆرنتێ 4:16-17
3
دووه‌م قۆرنتێ 8:4-9
له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین. سه‌رگه‌ردانین، به‌ڵام بێ ئومێد نین. چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین.
Explore دووه‌م قۆرنتێ 4:8-9
4
دووه‌م قۆرنتێ 7:4
به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه هێز له خوداوه‌یه نه‌ک له ئێمه.
Explore دووه‌م قۆرنتێ 4:7
5
دووه‌م قۆرنتێ 4:4
كه خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه، كه وێنه‌ی خودایه.
Explore دووه‌م قۆرنتێ 4:4
6
دووه‌م قۆرنتێ 6:4
چونكه خودا كه فه‌رمووی: “با له تاریكی‌دا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه”، ئه‌و له دڵماندا دره‌وشایه‌وه، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.
Explore دووه‌م قۆرنتێ 4:6