عۆبەدیا کورتە باسێک
کورتە باسێک
هەروەک ئەوەی کردت ئاوات پێ دەکرێتەوە، کردەوەکانت بەسەر خۆت دێتەوە.
لە سەدەی شەشەمی بەر لە زایین خودا بە سروش پێشبینی وێرانبوونی ئەدۆمی بە عۆبەدیا ڕاگەیاند. ئەدۆمییەکان کە ڕەچەڵەکی عیسۆن، لە ساڵی 856 پ. ز. پیلانیان بۆ وێرانکردنی ئۆرشەلیم گێڕا. لە ڕاستیدا ئەوان ئامۆزای ئیسرائیلییەکانی ڕەچەڵەکی یاقوبی برای عیسۆن. لەگەڵ ئەوەش ئەدۆمییەکان ڕەفتاری زۆر خراپیان بەرامبەر بە ئامۆزاکانیان کرد، خوداش لەسەر ئەوە سزای دان، لەبری ئەوەی بە پەلە بە هانای ئیسرائیلەوە بێن، چوونە پاڵ دوژمنەکانیان و ماڵەکانی ئۆرشەلیمیان تاڵان کرد.
عۆبەدیا لەو پەیامەیدا تووڕەیی خودا دەردەخات لەسەر ناپاکی و ستەمی ئەدۆمییەکان، خودا بێزی لە گوناه دەبێتەوە و لێی بێدەنگ نابێت کاتێک دەبینێ برایەک دەستدرێژی دەکاتە سەر براکەی، یان کاتێک براکەی تووشی مەترسی دەبێت و بە هانایەوە ناچێت. خودا ئەدۆمی سزا دا و بە هەمان شێوەی ئۆرشەلیم وێرانی کرد، ئەوە جێبەجێکردنی دادوەری خودا بوو.
Iliyochaguliwa sasa
عۆبەدیا کورتە باسێک: KSS
Kuonyesha
Nakili
Linganisha
Shirikisha
Je, ungependa vivutio vyako vihifadhiwe kwenye vifaa vyako vyote? Jisajili au ingia
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.