په‌سنییه‌كان 148

148
1 هه‌لیلویا. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن له‌ ئاسمانان. له‌ به‌رزاییه‌كان ستایشی بكه‌ن.
2 ئه‌ی هه‌موو فریشته‌كانی، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی هه‌موو سوپاكه‌ی، ستایشی بكه‌ن.
3 ئه‌ی خۆر و مانگ، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی هه‌موو هه‌ساره‌كانی ڕووناكی، ستایشی بكه‌ن.
4 ئه‌ی ئاسمانی ئاسمانان، ستایشی بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و ئاوانه‌ی له‌ سه‌رووی ئاسمانانن.
5 با ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ فه‌رمانی دا و ئافرێندران،
6 تاهه‌تایه‌ و تا ماون جێگیر ده‌بن، سنووریی بۆ داناون لێی تێناپه‌ڕن.
7 له‌ زه‌وییه‌وه‌ ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، ئه‌ی ئه‌ژدیهاكان و قووڵایی ده‌ریاكان.
8 ئاگر و ته‌رزه‌، به‌فر و ته‌م، ڕه‌شه‌با كه‌ وشه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن.
9 چیاكان و هه‌موو گرده‌كان، دره‌ختی به‌ردار و هه‌موو ئورزه‌كان.
10 گیانله‌به‌ر و هه‌موو ئاژه‌ڵ، خشۆک و باڵدار.
11 پاشاكانی زه‌وی و هه‌موو گه‌لان، سه‌رۆكه‌كان و هه‌موو دادوه‌رانی زه‌وی،
12 گه‌نجان و كچانیش، پیران و منداڵان،
13 با هه‌موو ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه‌ ته‌نها ناوی ئه‌و به‌رزه‌. شكۆمه‌ندیی ئه‌و له‌ سه‌رووی زه‌وی و ئاسمانانه‌.
14 قۆچی بۆ گه‌لی خۆی به‌رز كردووه‌، شانازی بۆ هه‌موو خوداناسانی. بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، ئه‌و گه‌له‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ نزیكن. هه‌لیلویا.

Subratllat

Copia

Compara

Comparteix

None

Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió