په‌سنییه‌كان 146

146
1 هه‌لیلویا. ئه‌ی گیانی من ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌.
2 تا له‌ ژیاندام ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، تا ماوم په‌سنی بۆ خودای خۆم ده‌ڵێم.
3 پشت به‌ سه‌رۆكه‌كان مه‌به‌ستن، به‌ ئاده‌میزاد كه‌ ڕزگاری له‌ لای نییه‌.
4 كه‌ ڕووحی ده‌رچوو، بۆ گڵه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. له‌ هه‌مان ڕۆژدا نه‌خشه‌كانی ده‌سڕێته‌وه‌.
5 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خوداوه‌ندی یاقوو یارمه‌تیده‌ری بێت و هیوای به‌ په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندی خۆی بێت،
6 دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو شتێک كه‌ تیایاندایه‌. ئه‌وه‌ی سه‌رڕاست ده‌مێنێته‌وه‌.
7 دادپه‌روه‌ری بۆ سته‌ملێكراوان به‌ڕێوه‌ ده‌بات، نان ده‌داته‌ برسییه‌كان. په‌روه‌ردگار دیله‌كان ئازاد ده‌كات.
8 په‌روه‌ردگار چاوی نابینا‌‌كان ده‌كاته‌وه‌. په‌روه‌ردگار كه‌سه‌ چه‌ماوه‌كان ڕاست ده‌كاته‌وه‌. په‌روه‌ردگار خوداناسانی خۆش ده‌وێت.
9 په‌روه‌ردگار نامۆكان ده‌پارێزێت. یارمه‌تی هه‌تیو و بێوه‌ژنان ده‌دات، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران چه‌وت ده‌كات.
10 په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ پاشایه‌تی ده‌كات. ئه‌ی سیهیۆن، ئه‌و خوداوه‌ندی تۆیه‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌. هه‌لیلویا.

Subratllat

Copia

Compara

Comparteix

None

Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió