په‌سنییه‌كان 137
137
1 له‌ده‌م ڕووباره‌كانی باڤل، له‌وێ دانیشتین، هه‌روه‌ها گریاین كه سیهیۆنمان بیر كه‌وته‌وه.
2 به داربییهكانی ناوه‌ندی عوودهكانی خۆمان هه‌ڵواسی.
3 چونكه له‌وێ ڕاپێچكهرانمان داوای په‌سنییان لێ كردین، چه‌وسێنه‌رانمان داوایان كرد دڵخۆشیان بكه‌ین: “پهسنییهكمان له پهسنیهكانی سیهیۆنمان بۆ بڵێن”.
4 چۆن په‌سنیی په‌روه‌ردگار بڵێن له خاكێكی بێگانه؟
5 ئه‌ی یوشلایم، ئه‌گه‌ر له‌بیرت بكه‌م، با ده‌سته ڕاستم به‌هره‌كه‌ی له‌بیر بكات!
6 با زمانم به مه‌ڵاشوومه‌وه بنووسێت، ئه‌گه‌ر یادت نه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر یروشلایم له سه‌رووی هه‌موو خۆشییه‌كم دانه‌نێم!
7 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕۆژه‌ی یروشلایم كه‌وت، نه‌وه‌كانی ئه‌دۆمت له بیر بێت. كاتێ وتیان: “ته‌ختی بكه‌ن. تا بناغه ته‌ختی بكه‌ن”.
8 ئه‌ی كچی باڤلی تێكده‌ر، ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی تۆڵه‌ت لێ ده‌سێنێته‌وه، وه‌ک ئه‌و خراپه‌ی هی ئێمه‌ت دایه‌وه!
9 ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵه‌كانت ده‌گرێت و به تاشه‌به‌ردیان ده‌دات!
S'ha seleccionat:
په‌سنییه‌كان 137: PNTZS
Subratllat
Copia
Compara
Comparteix
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧