پهسنییهكان پەسنیی سەد و سی و شەشەم
پەسنیی سەد و سی و شەشەم
1 سوپاسی پەروەردگار بکەن، چونکە چاکە، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
2 سوپاسی خوداوەندی خوداوەندان بکەن، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
3 سوپاسی پەروەردگاری پەروەردگاران بکەن، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
4 بە تەنیا نیشانەی مەزن دەکات، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
5 بەتێگەیشتنەوە ئاسمانانی دروستکردووە، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
6 زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
7ڕ ووناکییە مەزنەکانی دروست کردووە، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
8 خۆر بۆ حوکمگێڕیی ڕۆژ، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
9 مانگ و هەسارەکان بۆ حوکمگێڕیی شەو، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
10 گورزی لە میسڕ و نۆبەرەکانی دا، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
11 ئیسڕائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
12 بە دەستێکی توند و بازوویەکی درێژکراوەوە، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
13 ئەوەی دەریای سووفی دوولەت کرد، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
14 ئیسڕائیلی بە ناوەڕاستیدا پەڕاندەوە، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
15 پڕعون و هێزەکەی فڕێدایە دەریای سووف، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
16 ئەوەی لە دەشتودەر ڕابەری گەلیی کرد، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
17 ئەوەی گورزی لە شا مەزنەکانی دا، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
18 شا نپایەدارەکانی کوشت، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
19 سیحۆنی شای ئەمورییەکان، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
20 عۆگی شای باشان، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
21 زەویەکەیانی کرد بە میرات، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
22 بە میرات بۆ ئیسڕائیلی بەندەی خۆی، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
23 ئەوەی ئێمەی یادهاتەوە کاتێک ملشۆڕ بووین، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
24 دەریهێناین لەنێو دوژمنمان، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
25 ئەوەی نان دەداتە هەموو ئادەمیزادێک، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
26 سوپاسی خوداوەندی ئاسمانان بکەن، چونکە میهرەبانیەکەی تا جاویدانە.
S'ha seleccionat:
پهسنییهكان پەسنیی سەد و سی و شەشەم: PNTZS
Subratllat
Copia
Compara
Comparteix
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2018)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٨