په‌سنییه‌كان 130
130
په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان.
1 له قووڵاییه‌كانه‌وه هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
2 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ له ده‌نگم بگره. با گوێیه‌كانت سووک بن بۆ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌گه‌ر چاو به تاوانه‌كان بخشێنیت، ئه‌ی باڵاده‌ست، كێ ده‌وه‌ستێت؟
4 چونكه لێخۆشبوو‌ن له لای تۆیه. بۆ ئه‌وه‌ی لێت بترسین.
5 چاوه‌رێی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. گیانم چاوه‌ڕێی ده‌كات، هیوام به فه‌رمووده‌كانیه‌تی.
6 گیانم چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار ده‌كات. زیاتر له ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان. زیاتر له ئێشكگر بۆ به‌ره‌به‌یان.
7 ئه‌ی ئیسڕائیل، هیوات به په‌روه‌ردگار هه‌بێت، چونكه میهره‌بانی له لای په‌روه‌ردگاره، توانایه‌كی زۆریشی هه‌یه بۆ كڕینه‌وه.
8 هه‌ر ئه‌وه ئیسڕائیل له هه‌موو گوناهه‌كانی ده‌كڕێته‌وه.
S'ha seleccionat:
په‌سنییه‌كان 130: PNTZS
Subratllat
Copia
Compara
Comparteix
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧